بەشداری کردن
ئیمێڵ داخڵ بکە.
ئیمێڵ راست داخڵ بکە .
وشەی نهێنی داخڵ بکە.
پێشتر بەشداریت کردوە؟
چونەزوورەوە
خوێندكاری بهڕێز: بهخێربێت بۆ تۆماربوون له بهشهكانی زانكۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی (زادی) بۆ ناو تۆمارکردن تکایە رەچاوی ئەم خاڵانە بکە:- ۱- بۆ ناو تۆمارکردن بچۆ ناو سایتی (زادی ڕێمان) و کلیک لەبەشی (تۆمار) دەکەیت، کاتێک دەکرێتەوە داوات لێدەکات کە ئیمێڵێک داخڵ بکەیت لەگەڵ دانانی پاسۆردێکی نوێ. ۲- کاتێک ئیمێڵ و پاسۆردەکە داخڵ دەکەیت، کلیک دەکەیت لەسەر (بەشداریکردن). ۳- لەپاش کلیک کردن لەسەر (بەشداریکردن)، چاوەڕێ دەکەیت بۆ ماوەی ''٢٤'' کاتژمێر، ھەتا ھەژمارەکەت لەلایەن ئەدمینەکانی سایتەکەوە چالاک دەکرێت. ٤- پاش تەواو بونی "٢٤" کاتژمێرەکە فێرخواز دەچێتە سەر (خانەی فێرخواز)و کلیک دەکات لەسەری. ٥- لەپاش کلیک کردن لەسەر (خانەی فێرخواز) داوات لێدەکات کە ئیمێڵ و پاسۆردێک داخڵ بکەیت، تۆش ئەو ئیمێڵ و پاسۆردەی پێشتر داخڵت کردبوو لە (خانەی تۆمار) لێرە داخڵی دەکەیت و کلیک دەکەیت لەسەر خانەی (چونە ژورەوە). ٦- لەپاش چونە ژورەوەت بۆ ھەژمارەکەی خۆت، کلیک دەکەیت لەسەر خانەی (پرۆفایل). ۷- کاتێک خانەی پرۆفایل دەکەیتەوە کۆمەڵێک زانیاری ھەیە کە داوات لێدەکات پڕیانبکەیتەوە، پاشان لە کۆتاییدا کلیک دەکەیت لەسەر نوێکردنەوەو پڕۆفایلەکەت خەزن دەبێت و ئیتر تۆ دەبیتە فێرخواز لە زانکۆی زادی.